هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نزیـك شـاری موسـڵ له باكوری عێراق 4
كه‌سـیان كوشـتووه كه دووانیان هاوڵاتی سڤیلن.
له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌كدا وتی هێزه‌كانیان ته‌قه‌یان له ماشـێـنێـك كردووه و 2 پـیاوی چه‌كدار و ژنێـك و منداڵـێـكیان كوشـتووه. له‌شـكر ده‌ڵێت 3 ته‌قه‌ی هۆشـداری ته‌قێنرا به‌ڵام شۆفێره‌كه نه‌یویسـتووه ڕابوه‌سـتێت.
له‌شـكر ده‌ڵێت ئه‌و په‌شیمانه بۆ مردنی ئه‌و هاوڵاتیـیه سـڤیلانه.
هێزه‌كانی عێراق و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌سـتیان به هێرشێـكی گه‌وره كردووه له دژی گروپی ئه‌لقاعیده له موسـڵ.
موسـڵ وه‌كو به‌هێزترین بنكه‌ی ئه‌لقاعیده له عێراقدا داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی و لایه‌نگرانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در به ئاگربه‌سـتێـك گه‌یشـتوون.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌كه‌ی شـاری موسـڵ ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و شـاره ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:14 خوله‌كه.