میلیشـیا فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس چه‌ند موشه‌كێـكیان ناوه به باشوری ئیسرائیله‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژێـكی له‌شـكری ئیسرائیلی ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند هێرشه موشـه‌كیـیه‌كانی گروپی حه‌ماس داوێتی له شـارۆچكه‌ی سدیرۆتی سـنووری، واته بۆ سه‌ر ئه‌و شـارۆچكه‌یه‌ی كه بۆ چه‌ندان جاره له‌لایه‌ن گروپی حه‌ماسه‌وه كراوه‌ته ئامانج. وته‌بێژه له‌شـكریـیه‌كه ده‌شڵێت یه‌كێـك له موشه‌كه‌كانی فه‌له‌ستینی داوێتی له خانووبه‌ره‌یه‌ك، به‌ڵام هیچ كه‌سێـك بریندار نه‌بووه.
هێرشه موشـه‌كیـیه‌كانی گروپی حه‌ماس بۆ سه‌ر شـارۆچكه‌ی ئیسرائیلی به چه‌ند كاتژمێـرێـك دوای هێرشی ئاسـمانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه بوو كه تیایدا 5 فه‌له‌سـتینی كوژران. هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی ئیسرائیلی ڕۆژی هه‌ینی دوو پـۆلیسخانه‌ی گروپی حه‌ماسی وێران كرد.