له ڕێوڕه‌سمێـكی مه‌زندا ڕۆژی چوارشه‌ممه له كرێملێن سه‌رۆكی نوێی ڕوسـیا دیمیتری
مێدڤێدێڤ سوێندی قانونی خوارد. پاشان به ماوه‌یه‌كی كورت به‌ڕێز دیمیتری سه‌رۆكی پـێشوو ڤلادیمیر پـوتنی بۆ پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری ده‌سـتنیشـانكرد.
په‌رله‌مانی ڕوسیا له لایه‌ن یاسادانه‌رانی لایه‌نگری به‌ڕێز پـوتنه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه، هه‌ر بۆیه پـێشـبینی ده‌كرێت به خێرایی دامه‌زراندنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر په‌سه‌ند بكه‌ن.
دیمیتری مێدڤێدڤی ته‌مه‌ن 42 سـاڵ له وتارێـكی 6 خوله‌كیدا له ده‌می ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه‌ی گوتی ڕوسـیا " وابه‌سـته‌یه به ئه‌نجام گه‌یاندنی ڕێزگرتنی ڕاسـته‌قینه له قانون." گوتیشی ده‌بێت سیسـتمێـكی قانونی باش داڕێژراو بـبێته بنچینه‌ی گه‌شه‌پـێدانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
له واشـنتنیش ده‌مڕاستی كۆشـكی سـپی ده‌ینا پـێرینۆ گوتی سه‌رۆك جۆرج بوش چاوه‌ڕێـیه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك دیمیتری مێدڤێدێڤدا كاربكات و هیوادا‌ره هه‌مان په‌یوه‌ندی ڕاشـكاوانه‌ی له‌گه‌ڵدا هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڤلادیمیر پـوتن‌دا هه‌یبوو.