له‌پـێناو كۆمه‌كردن و هاوكاریكردنی لێـقه‌وماوانی گه‌رده‌لوولی وێرانكه‌ری ڕۆژی
شه‌ممه‌ی ڕابردوو، حكومه‌تی سه‌ربازی بۆرما هێنانی كۆمه‌ك و فریاگوزاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی به فڕۆكه بۆ بۆرما په‌سه‌ند كردووه.
ئه‌م كۆمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به نزیكه‌ی پـێـنج ڕۆژ دوای ئه‌و گه‌رده‌لووله كوشـنده‌یه بوو كه كوژارانی ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆری لـێـكهوتهوه و هه‌روه‌ها پانتایی به‌شی باشوری ئه‌و وڵاته‌ی وێران كرد. ژماره‌ی قوربانیانی ئاكامی گه‌رده‌لووله‌كه گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 22500 كه‌س و هاوكات 41 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش تا ئێسـتا بێسه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان ئاشـكرا نیـیه.
كاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن پـێشـبینی ده‌كرێت ڕۆژی چوارشه‌ممه گواسـتنه‌وه‌ی پـێـداویسـتی و كه‌لوپه‌ل به فڕۆكه له ئیتاڵیاوه ده‌سـتپـێـبكات و بڕی 25 ته‌ن كۆمه‌كی فریاگوزاری بگاته ئه‌و وڵاته.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی سه‌ربازی گۆشه‌گیری بۆرما پـێشـوازی له هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كات، هاوكات كێشه‌ی سـستی پـێدانی فیزه‌ی چوونه ناو وڵات هه‌وڵه‌كانی یارمه‌تی و هاوكاری نێونه‌ته‌وه‌یی خاو كردۆته‌وه.