له 1 تا 3 ی مانگی پـێـنج یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردسـتان كۆنگره‌ی پـێـنجه‌می خۆی له
شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتان به‌ست. پاشـان ڕاگه‌یاندنێـكی 14 خاڵی بڵاوكرده‌وه و تیایدا سـتراتیژیـیه‌تی خۆی بۆ چوار سـاڵی داهاتوو ده‌سـتنیشـان كرد، له‌وانه درێژه‌دان به به‌شـداری كردن له پـرۆسه‌ى سیاسى له سه‌ر ئاستى هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، پـشتیوانی كردن له چاكسـازی، به‌شداری له پرۆسه‌ى نه‌هێشتنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى، داكۆكی له ده‌سكه‌وته ده‌ستوریـیه‌كانى گه‌لى كوردستان و كاركردن له‌سه‌ر گێرانه‌وه‌ى كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانى تری هه‌رێم.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردسـتان سـازكرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:40 خوله‌كه.