ماوه‌یه‌كه به‌ره‌وپـێشـچوونی ئابوری له سه‌رانسه‌ری جیهاندا سـست بووه و ئابوری ژماره‌یه‌ك له وڵاتانیش به‌ره‌و پاشه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه نرخی خۆراك و سـووته‌مه‌نی وه‌ها به‌رزبۆته‌وه كه مه‌ترسی ڕوودانی برسێتی پـتر بووه. هه‌ر بۆیه ڕۆژی سێشه‌ممه بان كی مونی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی 27 ڕێـكخراوی سه‌ره‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له بێرنی پایته‌ختی سویسرا داوای له وڵاتان كرد 755 ملیۆن دۆلار بۆ ڕێـكخراوی خۆراكی جیهانی دابین بكه‌ن تا بتوانرێت كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وی به‌هاكانی خۆراك له‌سه‌ر خه‌ڵـكانی هه‌ژار كه‌م بكرێته‌وه.
هاوكات له هه‌رێمی كوردسـتانیش قه‌یرانی وشكه‌سـاڵی له ئێسـتاوه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری ده‌ركه‌وتووه و خه‌ڵـكی گله‌یی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ڕۆژ به ڕۆژ نرخی كاڵاكان به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش باری ئابوری زۆر خراپ بووه، بۆ نموونه بودجه‌ی ساڵی 2001 ی ئه‌مریكا نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلاری لێ زیاد بووه، به‌ڵام له سـاڵی 2007 دا نزیكه‌ی 250 ملیۆن دۆلار كه‌می هێناوه. هاوكاتیش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكا زیاتر گرنگی به باری ئابوری ده‌ده‌ن وه‌ك له شه‌ڕی عێراق، وه ئێسـتا پـرسی ئابوری باڵی كێشاوه به‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا.
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر باری ئابوری جیهان و به تایبه‌تی ئابوری ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردسـتان هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر دلێر ئیسماعیل حه‌قی شاوه‌یس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان و مامۆسـتای ئابوری له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی، پـرۆفیسـۆر له زانكۆی نیویۆرك.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45:41 خوله‌كه.