یه‌كێتی ئه‌وروپا پـێشـوازی له ده‌نگدانی قانون‌دانه‌رانی توركیا كرد بۆ په‌سه‌ندكردنی
گۆڕانكاری به‌سه‌ر قانونێـك كه‌وا ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین سـنووردار ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه به نۆره له‌لایه‌ن سـلۆڤانیاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ده‌نگدانه‌كه‌ی ناونا به هه‌نگاوێـكی بونیادنه‌ر به‌ره‌و مسـۆگه‌ركردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌روه‌ها گوتی به‌ره‌وپـێش ده‌ڕوانێته به‌جێهێنانێـكی كه‌ریگه‌رانه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریـیانه.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی توركیا به ڕێژه‌ی 250 به‌رامبه‌ر 65 ده‌نگی دا بۆ گۆڕینی به‌ندێـك له یاسای سـزادان كه سـووكایه‌تیـكردن به توركایه‌تی به تاوان له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ده‌قه نوێـیه‌كه‌ی قانونه‌كه گۆڕاوه به‌و شـێوه‌یه‌ی سـووكایه‌تیـكردن به وڵاتی توركیا به تاوان دابنرێت.
هه‌روه‌ها سـزای حوكمدانی هه‌ره زۆرترینی له سێ سـاڵه‌وه به‌ره‌و دوو سـاڵ كه‌م ده‌كاته‌وه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌ی له ده‌قی پـێشـووی قانونه‌كه گرتبوو و گوتبووی پـێویسـته توركیا به‌ربه‌سـته‌كانی به‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین هه‌ڵـبگرێت وه‌ك به‌شـێـك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دۆریان جۆنز له ئسـته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارانمان خالید فه‌تاح و سمكۆ عه‌زیز به كوردی ئاماده‌یان كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:43 خوله‌كه.