سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی عێراق په‌یامنێرانمان چه‌ندین ڕاپـۆرتیان ناردووه.
سروه عه‌بدولواحد له به‌غداوه ڕاپـۆرتێـكی ڕاسـته‌وخۆی له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان شوان سه‌عید پـێـشكه‌ش كرد و تیایدا سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی دادگایـیكردنه‌كه‌ی تاریق عه‌زیز و تاوانباره‌كانی تر گوتی به‌پـێی لێدوانه‌كانی دادوه‌ر ڕه‌ئووف عه‌بدولڕه‌حمان به‌هۆی گواسـتنه‌وه‌ی تاوانباران بووه بۆ شوێنی دادگایـیكردنه‌كه له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا. ده‌شڵێت جگه له تاریق عه‌زیز حه‌وت تاوانباری تریش دادگایی ده‌كرێن كه ئه‌مانه‌ن عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، وه‌طبان ئیبراهیم حه‌سه‌ن، سه‌بعاوی ئیبراهیم حه‌سه‌ن، ئه‌حمه‌د حسێن، خضر ویسام، مزبان خضر هادی، عه‌بد حمود. پاشـان باس له شه‌ڕه‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌در ده‌كات و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت خومپاره گیراوه‌ته ناوچه‌ی سه‌وز.
له شـاری كه‌ركوكیشه‌وه یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌ڵێت بۆمبێـك له ناو جه‌رگه‌ی بازاڕی كه‌ركوكدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا یه‌ك كه‌س كوژراوه و 8 كه‌سی تریش برینداربووه.
له‌تیف نێروه‌یی له سلێمانیـیه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌ڵێت شه‌وی دووشه‌ممه له شـارۆچكه‌ی جه‌له‌ولای سه‌ر به پارێزگای دیاله ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ده‌سـتیان به‌سه‌ر ماڵێـكدا گرتووه و ته‌قه‌یان له هاوڵاتیان كردووه و له ئه‌نجامدا 3 كه‌س كوژراون و یه‌ك كه‌سی تریش برینداربووه. پاشـان باس له هێرشـێـكی خۆكوژی ده‌كات بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری شـارۆچكه‌ی سه‌عدیـیه‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله.
ئه‌میر گۆرانیش له موسڵه‌وه ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیاواز سه‌ربازێـكی عێراقی كوژراوه و 6 ی تریش برینداربوون.