Accessibility links

عه‌دنان ئه‌لدلێمی نكوڵی ده‌كات له‌وه‌ی به‌ره‌كه‌یان لیستی ناوی وه‌زیره‌كانی به‌ نوری ئه‌لمالیكی دابێت


دكتۆر عه‌دنان ئه‌لدلێمی سه‌رۆكی به‌ره‌ی ئه‌لته‌وافوقی عێراقی له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح نكوڵی له‌و هه‌واڵانه‌ ده‌كات كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ره‌كه‌یان لیسـتی ناوی وه‌زیره‌كانی دابێت به‌ نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، وه‌ ده‌ڵێت ئه‌و هه‌واڵانه‌ دروست نین و تا ئێسـتا ئه‌و لیسـته‌یان پـێشـكه‌ش نه‌كردووه‌ چونكه‌ تا ئێسـتا ڕێـنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر دیاریكردنی پـۆسـته‌كان و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ ورد و دورست نین.

به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی دكتۆر عه‌دنان ئاماده‌كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4:28 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG