سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامید كارزای و كه‌سـانی پایه به‌رزی دیكه له هێرشێـكی تالیبان بۆ
سه‌ر ڕێوڕه‌سـمێـكدا له كابوڵی پایته‌خت ڕزگاریان بوو.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانی ژه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د زاهیر عه‌زیمی ده‌ڵێت به‌ڕێز كارزای و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری كابینه‌ی حكومه‌ت و دیـپـلۆماته بیانیـیه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناوچه‌ی هێرشه‌كه دوور خرانه‌وه كاتێـك ته‌قه‌كردنه‌كه ده‌سـتیپـێـكرد.
كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌ت و نه‌خۆشـخانه‌ی سه‌ربازی گوتیان به لایه‌نی كه‌م 9 كه‌س له هێرشه‌كه‌دا برینداربوون كه دووانیان یاسادانه‌رن.
ته‌قه‌كردنه‌كه كاتێـك هه‌ڵـگیرسـا كه به‌ڕێز حامید كارزای و كه‌سـایه‌تیـیه پایه به‌رزه‌كانی تر شوێنی خۆیان له‌سه‌ر سـكۆیهكدا گرت بۆ بینینی نمایشێـكی سه‌ربازی.
ده‌مڕاسـتێـكی تالیبان به ناوی زه‌بیحوڵڵا موجاهید هه‌ر به خێرایی به‌رپرسـیارێتی خۆیانی له هێرشه‌كه ڕاگه‌یاند و گوتی چه‌كداره‌كانیان به ئارپـیجی و كڵاشینكۆف ته‌قه‌یان له‌و سه‌كۆیه كردووه كه كه‌سـایه‌تیـیه پایه به‌رزه‌كانی لێ دانیشـتبوو. گوتیشی 3 چه‌كداری تالیبان له هێرشه‌كه‌دا كوژران.
هه‌ر یه‌كسه‌ر باش ڕووداوه‌كه سه‌رۆك حامید كارزای له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی حكومه‌ت ده‌ركه‌وت و گوتی هێزه‌كانیان چه‌ند گۆمانبارێـكیان ده‌سـتگیركردووه.