ده‌نگده‌ران له سـتانی په‌نسلڤانیای باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و بنكه‌كانی هه‌ڵـبژاردن به‌ڕێ ده‌كه‌ون له هه‌ڵبژاردنێـكی پایه‌خداری به‌رایی سه‌رۆكایه‌تیدا كه به گوێره‌ی شیكه‌ره‌وان ده‌بێت سیناتۆر هێله‌ری كلنتن له‌و هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت بۆ مانه‌وه‌ی له ڕكه‌به‌ری سه‌رۆكایه‌تیدا.
پـێشـبینی ده‌كرێت سیناتۆر كلنتن سه‌ركه‌وتن له‌و سـتانه‌دا به‌ده‌ستبهێنێت كه زۆرترین ژماره‌ی شـاند‌ی هه‌ڵـبژاردنی تیا ماوه له ڕكه‌به‌ری دیموكراته‌كاندا. به‌ڵام خانمی پـێشـووی ئه‌مریكا پـێویسـتی به سه‌ركه‌وتنێـكی مه‌زن هه‌یه بۆ گه‌یشـتنه‌وه به نه‌یاری سیناتۆر باراك ئۆباما.
شـایانی باسه پـێشـووتر ڕاپـرسیـیه گشـتیـیه‌كان له په‌نسلڤانیا وایان نیشـان ده‌دا كه
كلنتن به 20 خاڵ له پـێشـڕه‌وی ڕكه‌به‌ری دیموكراته‌كاندایه، به‌ڵام پـێده‌چێت له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا به‌ڕێز ئۆباما ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه‌م كردبێته‌وه.
باراك ئۆباما ده‌یه‌وێت پـێگه‌ی خۆی وه‌كو پـێشـڕه‌وی كاندیدێتی دیموكراته‌كان پـته‌و بكات، هاوكات خانم كلنتن ڕه‌نگه بكه‌وێته ژێر فشـارێـكی زۆره‌وه بۆ وازهێنان له ڕكه‌به‌ریـیه‌كه ئه‌گه‌ر به ڕاده‌ی چاوه‌ڕوان كرا‌و له په‌نسلڤانیا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست نه‌هێنێت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له شـاری پێتسبێرگی په‌نسلڤانیاوه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان ئه‌حمه‌د بارزانی و بێریڤان یوسفی و حه‌یده‌ر كه‌ریم به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.