سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد زیاتر پـشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن
له ڕێی خۆشـبوون له قه‌رزه‌كانی و سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كانیان له به‌غدا و ڕاگرتنی میلیشـیاكان له دزه‌كردن به‌ره‌و عێراق.
نوری ئه‌لمالیكی ئه‌م گوته‌یه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆنفرانسی هه‌رێمی و زلهێزه‌كانی جیهانی له كوه‌یت ڕاگه‌یاند. سـكاڵای كرد له‌وه‌ی دراوسێـكانی عێراق نایانه‌وێت په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماتیـیه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه سه‌ره‌ڕای باشـبوونی ڕه‌وشی ئاسایشی له وڵاته‌كه‌یدا.
شـانشینی سـعودیـیه‌ی عه‌ره‌بی و به‌حره‌ین و كوه‌یت به‌ڵێنیان دابوو باڵوێزه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی عێراق بكه‌ن، به‌ڵام هێشـتا به‌و كاره هه‌ڵـنه‌سـتاون.
ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی نایانه‌وێت باڵوێزخانه‌كانیان بكه‌نه‌وه له عێراق به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی نیگه‌رانیـیه‌كانیان سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئاسایش و هه‌روه‌ها حكومه‌ته‌كه‌ی عێراق كه به زۆرینه شیعه‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
به‌شـداربووان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه بریتین له پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میـشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت وڵاتانی پـیشه‌سـازی جیهانی.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆنفرانسه‌كه ڕاگه‌یاندنێـكی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به عێراق ده‌ربكه‌ن.
ده‌رباره‌ی ئه‌م كۆنفرانسه و داواكاریـیه‌كانی نوری ئه‌لمالیكی له وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا چاڵس مه‌گدۆنا ڕاپـۆرتێـكی له قاهیره‌وه ناردووه و هاوكارمان خالید فه‌تاح به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.