سه‌رۆكی پـێشـووی ئه‌مریكا جێمی كارته‌ر ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی گروپی چه‌كداری حه‌ماسی
فه‌له‌سـتینی پـێـیان ڕاگه‌یاندووه ئه‌وان به ڕێـكه‌وتنێـكی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئیسـرائیلدا ڕازی ده‌بن ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ڕێـكه‌وتنه له ڕێفراندۆمێـكدا له لایه‌ن گه‌لی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
به‌ڕێز كارته‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له ئۆرشه‌لیم گوتی حه‌ماس كار بۆ تێـكدانی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس ناكات له دانوسـتاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بۆ گه‌یشتن به ڕێـكه‌وتنێـك.
شـایانی باسه حه‌ماس ڕكه‌به‌ری كۆمه‌ڵی فه‌تحی سه‌ر به به‌ڕێز مه‌حمود عه‌باسه.
جێمی كارته‌ر له میانه‌ی سه‌ردانێـكدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی حه‌ماس له میسر و سوریا كۆبۆوه. ئیسرائیل و ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌یان له به‌ڕێز كارته‌ر گرت له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رای حه‌ماس كه هه‌ردوو وڵات ئه‌و گروپه به ڕێـكخراوێـكی تێرۆریسـتی داده‌نێن.
له دواترین كرداری توندوتیژیش له‌و هه‌رێمه سه‌ربازانی ئیسرائیلی له شه‌ڕ و پـێـكدادانێـكدا له باكوری غه‌ززه چه‌كدارێـكی حه‌ماسـیان كوشـت.