عه‌داله‌ت عومه‌ر ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردسـتان و چالاك له بواری داكۆكی كردن له مافه‌كانی قوربانیانی ئه‌نفال له وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی ده‌ڵێت ئه‌م به فه‌رمی ناسـاندنه‌ی ئه‌نفال به جینۆسـاید له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌سـكه‌وتێـكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو گه‌لی كوردسـتان و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كورسـتان و به تایبه‌تیش بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان. ده‌شڵێت به‌وه‌ش ده‌بێت حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال بكاته‌وه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:26 خوله‌كه.