ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆك بوش له وتاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراق گوتی
هه‌رچه‌نده ئێران و ڕێـكخراوی ئه‌لقاعیده خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی جیاوازن به‌ڵام هه‌ردووكیان یه‌ك ئامانجیان له عێراقدا هه‌یه ئه‌ویش شـكسـتهێنانی ئه‌مریكایه له‌وێ.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر ئاوات عه‌لیار شـیكه‌ره‌وه‌ی كاروباری سـیاسی سازكردووه.
دكتۆر ئاوات ده‌ڵێت ئێمه بۆخۆمان وه‌كو ئه‌و كه‌سـانه‌ی له كاروباری سـیاسیداین و ئاگامان له ناوچه‌ی خۆمان هه‌یه، له مێژه‌وه ده‌زانین كه ده‌وڵه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده سه‌ره‌ڕای چیاوازی ئایدیۆلۆژیـیان به‌ڵام له‌سه‌ر دوژمنایه‌تی ئه‌مریكا كۆكن. بۆیه ئه‌و لێـكدانه‌وه‌یه‌ی به‌ڕێز بوش بۆ ئێمه شـتێـكی تازه نیـیه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:21 خوله‌كه.