كۆنگره‌ی لووتكه‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب كه به به‌شـداری نه‌كردنی نزیكه‌ی نیوه‌ی
ڕێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌سـترا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له دیمه‌شـقی پایته‌ختی سوریا كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ره‌و پـێشـچوونێـك له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سـیاسی لوبناندا به‌ده‌ستبهێنێت. هه‌روه‌ها لایه‌نی عێراقیش ئاماده نه‌بوو ڕاگه‌یاندنی كۆتایی كۆنگره‌كه مۆربكات چونكه تیایدا نه‌هاتبوو پـشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق له مه‌سه‌له‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانیدا بكرێت و هه‌روه‌ها ئه‌و تێرۆركاری و توندوتیژیـیانه‌ی له عێراقدا ده‌كرێت سه‌رزه‌نشت بكرێت.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناكۆكیـیانه كاربه‌ده‌ستانی سوریا ده‌ڵێن كۆنگره‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا چاڵس مه‌كدۆنا له نووسینگه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا له قاهیره ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:29 خوله‌كه.