سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلای سـاركۆزی سه‌ردانی ڕه‌سـمی بۆ به‌ریتانیا ده‌سـتپـێـكردووه به
ئامانجی پـته‌وتركردنی هاوكاری له بواره‌كانی به‌رگری، كۆچبه‌ری و ڕێبازه‌كانی ئابوری.
ڕۆژی چوراشه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی هێثرۆی له‌نده‌ن شـازاده چارڵسی به‌ریتانیا پـێشـوازی له به‌ڕێز سـاركۆزی و خێزانه نوێـیه‌كه‌ی كرد.
مه‌لیكه ئێلیزابێث له كۆشـكی وینزه‌ر به‌خێرهاتنی ڕێبه‌ری فه‌ره‌نسـا و خێزانه‌كه‌ی كرد به‌ر له‌وه‌ی به‌ڕێز سـاركۆزی وتارێـك پـێشـكه‌ش به هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كانی په‌رله‌مان بكات. پـێنجشه‌ممه به‌ڕێز سـاركۆزی چاوی به سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا گۆردن بڕاون ده‌كه‌وێت.
به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز سـاركۆزی به ڕادیۆی به‌ریتانیای گوت ده‌یه‌وێت برایه‌تیـیه‌كی نوێ نێوان فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیا پـێـكبهێنێت. ئه‌و هه‌روه‌ها گوتیشی باسی قه‌یرانی جیهانی ئابوری شه‌ڕی ناتۆ له دژی یاخیبووان له ئه‌فغانسـتان و مه‌سه‌له‌ی كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌كات.
به‌ڕێز سـاركۆزی هه‌وڵی داوه په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها ئه‌مریكا باش بكاته‌وه كه به‌هۆی دژایه‌تی سه‌رۆكی پـێشـووی فه‌ره‌نسـا له‌سه‌ر داگیركردنی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له 2003 ناخۆش بووبوو.