سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی فه‌رمانی به‌و میلیشـیا شـیعانه داوه كه شه‌ڕی
هێزه‌كانی حكومه‌ت له شـاری به‌سـره ده‌كه‌ن له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا چه‌كه‌كانیان دابنێن و یان ئه‌وه‌تا ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجامه‌كانی ده‌بنه‌وه.
ئه‌م دوا مۆڵه‌ته ڕۆژی چوارشه‌ممه له لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌لمالیكیه‌وه ده‌رچوو كه له شـاری به‌سـره‌یه بۆ سه‌رپه‌رشـتیكردنی كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری گه‌وره ئه‌وه‌ی له سێشه‌ممه‌وه له‌دژی میلیشـیا شـیعه‌كان ده‌ستیپـێكردووه.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ماوه‌ی دوو ڕۆژ له شه‌ڕی سه‌ختدا له به‌سـره به لایه‌نی كه‌م 40 كه‌س كوژراون و 200 تریش برینداربوون.
هاوكات ده‌شـڵێن سه‌رله‌نوێ له گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدا شه‌ڕ هه‌ڵـگیرسـاوه‌ته‌وه و له‌وێش به لایه‌نی كه‌م 14 كه‌س كوژراون و 100 كه‌سی تریش برینداربوون.
له توندوتیژیـیه‌كی تردا، باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به قورسی دراوه‌ته به‌ر ڕۆكێت و خومپاره و له ئه‌نجامدا 3 ئه‌مریكایی به سه‌ختی برینداربوون.
له لایه‌كی تره‌وه مه‌لای شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در هانی لایه‌نگرانی خۆی دا خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازبكه‌ن له‌دژی ئه‌م هه‌ڵمه‌ت و ده‌سـتگیركردنانه‌ی ئێسـتای به‌رامبه‌ر له‌شـكری مه‌هدی ده‌كرێت.
ئه‌م پـێـكدادانانه ڕه‌نگه بـبنه مایه‌ی كۆتایی هێنان به‌و ئاگربه‌سـته حه‌وت مانگ درێژخایه‌نه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در كه سـاڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاند.