فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له به‌غدا ده‌ڵێت ئێرانیـیه‌كان له دابینكردنی پاره و چه‌ك و مه‌شق و ڕاهێنان بۆ یاخیبووانی شیعه‌ی عێراق به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه ڕێبه‌رانی ئێرانی دابوویان به‌وه‌ی ئه‌و چالاكیـیانه ڕاده‌گیرێن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئاڵ پاسن له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاوه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
كۆلۆنێـڵ ستیڤ بۆیڵن وته‌بێژی جه‌نه‌ڕاڵی سه‌ره‌كی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌ڵێت هه‌ڵـسه‌نگاندنی په‌لاماره‌كانی ئه‌م دوایـیانه له‌وانه هاویشـتنی ڕۆكێت له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ ناو هه‌رێمی گرین زۆنی به‌غدا ئه‌وه پـشـتڕاست ده‌كات كه ئه‌و په‌لامارانه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌كانی شـیعه‌وه ئه‌نجامدراون به چه‌كی كه به‌م دوایـیانه له ئێرانه‌وه دابین كراوه.
كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له مێژه‌وه وتوویانه ده‌سته‌كانی هێزی قودسی ئێرانی پـێشـتر چه‌كیان بۆ یاخیبووانی شـیعه دابین ده‌كرد. به‌ڵام له‌م مانگه‌ی دوایی وتوویانه له‌وه دڵنیانین ئایا دابینكردنی ئه‌و كه‌ره‌سـتانه به‌رده‌وام بوونه یان نا پاش ئه‌وه‌ی كه ڕێبه‌رانی سه‌ره‌كی ئێرانی به‌ڵێنیان به هاوتا عێراقیـیه‌كانیان دا كه‌وا ناردنی كه‌ره‌سـته‌كان ڕاده‌گرن.
ئێسـتا كۆلۆنێـڵ بۆیڵن ده‌ڵێت ئه‌و زانیاریـیانه‌ی كه له گیراوه‌كان وه‌ده‌سـتهاتوون و هه‌ڵـسه‌نگاندنی پارچه‌كانی ڕۆكێتی په‌لاماره‌كانی پـشوودانی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌وه نیشـان ده‌ده‌ن كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی پابه‌ندی عه‌هد و به‌ڵێنه‌كانیان نین.
بۆیڵن ده‌ڵێت " به‌پێی چه‌ك و خومپاره‌كانی كه بینیومانه و جۆره په‌لاماره‌كانی كه ڕوویانداوه ئێمه باوه‌ڕ ناكه‌ین ئێرانیـیه‌كان پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان بن."
تێبینی‌یه‌كانی بۆیڵن دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنێـك بوو له لایه‌ن سه‌ركرده‌كه‌یه‌وه جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تره‌یه‌س كه‌وا ڕۆژی دووشه‌ممه به BBC وت په‌لاماری ڕۆكێتی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ سه‌ر هه‌رێمی گرین زۆن ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی دابینـكردووه كه‌وا ده‌سـته‌كانی ئێرانی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر دابینكردنی یارمه‌تی دراوی، ڕاهێنان، كه‌لوپه‌ل و ڕێنمایـكردنی كۆمه‌ڵه تایبه‌تیـیه‌كانی یاخیبووانی شـیعه‌ی عێراقی. كۆمه‌ڵه تایبه‌تیـیه‌كان ده‌سـته‌كانی دابڕاوی له‌شـكری مه‌هدین كه‌وا ڕێبه‌ره‌كه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ئاگربه‌سـتێـكی ڕاگه‌یاندووه.
له وتووێـژێـكی ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غداوه وته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌مریكایی كۆلۆنێـڵ بۆیڵن وتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تۆڕه‌كانی یاخیبوو پـشـكێنن.
كۆلۆنێـڵ بۆیڵن ده‌ڵێت " من نامه‌وێت بكه‌ومه باسی ئه‌وه‌ی كه به ته‌واوه‌تی چۆن ئێمه هه‌وڵی ڕاونان چ ئه‌لقاعیده یاخود كۆمه‌ڵه تایبه‌تیـیه‌كان یانیش هه‌ر جۆره تۆڕێـكی تر ده‌ده‌ین. به‌ڵام ئێمه خه‌ڵـكمان هه‌یه به دوای ئه‌وانه‌وه‌ن. ئه‌مه شـتێـكی سه‌یر نیـیه كه ئێمه هه‌وڵی له‌ناوبردنی تۆڕه‌كان ده‌ده‌ین.
كۆلۆنێـڵ بۆیڵن ناتوانێت بڵێت ئاسـت و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵه تایبه‌ته شـیعه‌كان له نێو سه‌رجه‌م گیروگرفتی یاخیبوونی عێراقی چه‌نده. به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتان له ڕابردوو وتوویانه كه‌وا كۆمه‌ڵه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك بچووكن به‌ڵام به تایبه‌تی ده‌سـته‌ی كوشـنده‌ن، به سه‌ره‌كی له‌به‌ر ئه‌و پـشـتیوانیـیه‌ی كه له ئێران وه‌ریده‌گرن، به تایبه‌تی بۆمبی سه‌ره ڕێـگای ته‌كنه‌لۆژی به‌رز.