سه‌ردانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دیـك چه‌ینی جێـگری سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا بۆ توركیا له كاتێـكدا دێت كه په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به شـێوه‌یه‌كی گشتی باشه. پـێشـبینی ده‌كرێت دیـك چه‌ینی له میانه‌ی وتووێـژه‌كانیدا له ئه‌نكه‌ره داوا له كاربه‌ده‌سـتانی باڵای توركیا بكات وه‌ك تاكه وڵاتێـكی موسـڵمان له ناتۆ به‌رده‌وامبن له ناردنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ ئه‌فغانسـتان.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوا له توركیاش بكات ڕۆڵی هه‌بێت له سه‌پاندنی سـزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش له كاتێـكدا كه تاران و ئه‌نكه‌ره په‌یوه‌ندی بازرگانی توندیان له نێواندا هه‌یه و ئێرانیش سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دابینكردنی نه‌وت و گازی سـروشتیـیه بۆ توركیا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دۆریان جۆنز له ئسـته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و جانی دیلان به كوردی ئاماده‌یان كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:57 خوله‌كه.
دیـك چه‌ینی سه‌ردانی ئه‌نكه‌ره ده‌كات هاوكاتی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا گه‌رم و گوڕتر ده‌بێت
- Dorian Jones