پـۆلیسی عێراق و ڕێبه‌رێـكی خۆجێی عه‌شیره‌یی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت 6 ئه‌ندامی پاسه‌وانی
عێراقی كه ئه‌مریكا پـشـتیوانیـیان لێـده‌كات ڕۆژی شه‌ممه له هێرشـێـكی ئاسـمانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بازگه‌كه‌یاندا كوژراون.
ڕێبه‌رێـكی عه‌شـیره‌یی (ئه‌بو فاروق) ده‌ڵێت كه‌سـانی كوژراو ڕۆژی شه‌ممه له هێرشـێـكی نزیـك ناوه‌ندی شـاری سـامه‌ڕا ڕوویدا كه گروپه‌كه پاسـه‌وانی تیادا ده‌كات.
به‌ڵام له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێرشـه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه دوای ئه‌وه به‌ڕێوه‌چوو كه پـێـنج كه‌س خه‌ریـك بوون كرداری گومان لێـكراوی تێرۆریسـتی به‌ڕێوه‌به‌رن له ناوچه‌یه‌ك كه ناسـراوه به‌وه‌ی بۆمبی سه‌ر جاده‌ی لێـداده‌نێن.
ئه‌نجومه‌نه‌كانی ڕابوون كه ئه‌مریكا پـشـتیوانیـیان لێده‌كات زۆربه‌ی شه‌ڕكه‌رانی سـونـنه‌ن كه له‌دژی ئه‌لقاعیده به‌شه‌ڕدێن و تێـكه‌ڵ به هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوونه.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراقدا ده‌ڵێت 3 سه‌ربازی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی سه‌ر جاده له باكوری ڕۆژئاوای به‌غدا كوژراون.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت 2 سه‌ربازی له جێـدا له ڕۆژی هه‌ینیدا گیانیان له‌ده‌سـتدا كاتێـك بۆمبه‌كه له‌ژێر ئۆتۆمبیله‌كه‌یاندا ته‌قیـیه‌وه. سه‌ربازه‌كه‌ی دی دوایی له ئاكامی برینه‌كه‌یدا گیانی له‌ده‌سـتدا. له‌شـكره‌كه ده‌ڵێت 2 مه‌ده‌نی عێراقیش له نێو كوژراوه‌كاندا بوونه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی سه‌ربازێـكی ئه‌مریكا كوژرا و 4 ی دیكه برینداربوون كه له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت به ته‌قه‌ی ناڕاسـته‌وخۆ واته ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه كه بۆ تۆپ و هه‌روه‌ها موشـه‌ك به‌كاریان ده‌هێنن. له‌شـكره‌كه گوتی ڕووداوه‌كه له باشور وڵات ڕوویداوه، به‌ڵام به دروسـتی باسی شوێنی ڕووداوه‌كه‌ی نه‌كرد.
له شـاری موسـڵیش په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت پلانێـكی یاخیبووان له‌و شـاره پـۆچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریش ده‌سـتگیركراون كه گومان ده‌كرێت یه‌كێـكیان ده‌سـتی له كوشـتنی مه‌تران پـۆڵس فه‌ره‌ج ڕه‌حـحۆدا هه‌بووبێت.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری سلێمانی له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌ڵێت كۆنفرانسێـك بۆ ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی له پارێزگای دیاله‌دا به‌ڕێوه‌چووه كه نزیكه‌ی 400 كه‌سـایه‌تی شیعه و سـوننه‌ی سـنووری ئه‌و پارێزگایه تیایدا به‌شـداریـیان كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.