ده‌یه‌ها هه‌زار كورد له سه‌رانسه‌ری باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا و له ژێر ئاسایشێـكی توندا ئاهه‌نگی به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه گێڕا.
نه‌ورۆز به سه‌ری سـاڵی كه‌لتوری و هاتنی به‌هار دائه‌نرێت.
سه‌ده‌ها پـۆلیس و كارمه‌ندانی له‌شـكری له‌و ناوه ئاماده‌بوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له شـاری كوردی دیاربه‌كر كه به زۆری كوردی لێ ده‌ژی.
كاربه‌ده‌سـتان ڕاپـۆرتی پـێـكدادانیان داوه له نێوان پـۆلیس و كورده‌كان له چه‌ند به‌شـێـكی توركیادا.
چالاكخوازانی كورد هه‌ندێ جار ڤیسـتیڤاڵی نه‌ورۆز به‌كارده‌هێنن بۆ جه‌خت خسـتنه سه‌ر داواكاریـیه‌كانیان بۆ ئۆتۆنۆمی و مافه‌كانی دیكه‌دا.
له‌م سـاڵدا ڤیسـتیڤاڵهكه كه به دوای سێ هه‌فته هات به‌سه‌ر ڕه‌وانه‌كردنی له‌شـكری توركیا بۆ هێزه‌كان له‌ودیو سـنووره‌وه و هه‌ڵمه‌تێـكی هه‌فته درێژخایه‌ن بۆ هێرشـكردنه سه‌ر بنكه‌كانی یاخیبووانی كورد له ناو باكوری عێراقدا.