بـێـڵ ڕیچاردسن فه‌رمانڕه‌وای سـتانی نیو مه‌كسـیكۆ كه پـێشتر خۆی كاندید كردبوو بۆ
هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی، به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ ڕاگه‌یاندنی پـشتیوانی بۆ سـیناتۆر باراك ئۆبامای دیموكرات له هه‌وڵه‌كانیدا له‌م هه‌ڵـمه‌تانه‌ی هه‌ڵـبژاردندا بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
كاربه‌ده‌ستان له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردنی ئۆبامادا به ئاژانسـه‌كانی ده‌نگوباسـیان گوتووه ڕۆژی هه‌ینی باراك ئۆباما و بـێـڵ ڕیـچاردسـن پـێـكه‌وه له پـۆرتلاندی ستانی ئۆریگن ده‌رده‌كه‌ون.
له ڕاگه‌یاندنێـكدا بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی ئاسـۆشێتد پـرێس ڕیچاردسـن وای باس له سـیناتۆر ئۆباما كردووه كه یه‌كێـكه له‌و كه‌سـانه‌ی ده‌توانێت ئه‌مریكا پـێـكه‌وه بـبه‌ستێته‌وه.
له لایه‌كی تریشـه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت دووان له كارمه‌نده‌كانی له‌كار لاداوه و سه‌رزه‌نشتی كارمه‌ندێـكیشی كردووه چونكه سه‌یری دۆسـێی پاسـپـۆرته‌كه‌ی سـیناتۆر باراك ئۆبامایان كردووه به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت.
بـێڵ بێرتن ده‌مڕاستی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردنی باراك ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و ڕووداوه پـێشـێـلكاریـیه له تایبه‌تمه‌ندی و ئاسایشـدا، وه داوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتریشی كردووه.