پـێـنج سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 20 ی سێی سـاڵی 2003 دا شه‌ڕی عێراق به سه‌ركردایه‌تی
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیپـێـكرد بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئه‌و دیكتاتۆره‌ی كه سه‌رۆك بوش تاوانباری ده‌كرد به سـازكردنی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ. وه‌لێ تاوه‌كو ئێسـتا به هیچ شـێوه‌یه‌ك چه‌كی له‌و جۆره نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا بێـڵ ڕۆجه‌رس له واشـنتنه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و تیایدا ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا و كه‌م بوونه‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌كان به‌ڵام هێشـتا شه‌ڕی دژی یاخیبووان له‌و وڵاته‌دا هه‌ر به‌رده‌وامه.
هاوكارانمان به‌ڵـێن سـاڵح و كاوه كرمانج درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:44 خوله‌كه.