سه‌رۆك وه‌زیری چین وین ژیاباو تاوانی خسـتۆته سه‌ر دالای لاما و پـشـتیوانانی كه
ده‌بنه هۆی په‌ره‌پـێدانی خۆپـیشـاندانی توندوتیژی له تبت.
له كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی سێشه‌ممه له په‌كینی پایته‌ختی چین به‌ڕێز وین گوتی سه‌رهه‌ڵـداوان بوونه‌ته هۆی كوژرانی خه‌ڵـك و حكومه‌تی چین به ته‌واوی خۆی دور خسـتۆته‌وه له‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران سه‌ركوت بكات.
ناوبراو گوتی ئیدیعاكانی دالای لاما كه چین خه‌ریكی جێنۆسـایدی كه‌له‌پوری تبته شـتێـك بیجگه له ناڕاسـتی نیـیه.
كاربه‌ده‌سـتانی چین ده‌ڵێن له گێرهشـێوێنیـیهكانی ڕۆژی هه‌ینی كه له لهاسای پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو 13 مه‌ده‌نی بێ تاوان كوژراون.
حكومه‌تی په‌ڕیوه‌ی تبت ده‌ڵێت لایه‌نی كه‌م 80 كه‌س له‌م خۆپـیشـاندانانهدا كوژراون.
شـاهیدان ڕاپـۆرتی بوونی له‌شـكری به‌هێزی چین له شـه‌قامه‌كانی شـاری لهاسـا ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی ئاسایشیش ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن.
له لایه‌كی دیكه‌وه په‌یامنێرانی ڕێـكخراوی بێ ســنوور حكومه‌تی چین مه‌حكوم ده‌كه‌ن كه پـێشـی میدیاكان ده‌گرن سه‌باره‌ت به خۆپـیشـاندانه‌كان ڕاپـۆرت ئاماده بكه‌ن.