خۆپـیشـانده‌ران له لهاسـای پایته‌ختی تبت دوكانه‌كان ده‌سـووتێنن و ڕژاونه‌ته سه‌ر
شه‌قامه‌كان وه‌كو گه‌ره‌ترین خۆپـیشـاندان دژ به حكومه‌تی چین له نزیـكه‌ی 20 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵـێن ده‌نگی ته‌قه پـیسـتراوه له شـاره‌كه و به‌پـێی ڕاپـۆرته‌كان به لایه‌نی كه‌م 2 كه‌س كوژارون. هه‌رچه‌نده خه‌ڵـكی ده‌ڵـێن بۆی هه‌یه ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌وه زیاتربێت.
كاربه‌ده‌ستێـكی ته‌نگه‌تاوی له لهاسـا به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی گوت زۆر كه‌س برینداربوون و پـشتڕاستی كرد كه هه‌ندێـك له‌وانه گیانیشـیان له‌ده‌سـتداوه. ڕۆژنامه‌وانێـكی به‌ریتانی كه له‌وێـیه ده‌ڵێت ئاژاوه سه‌رانسه‌ری شـاره‌كه‌ی گرتۆته‌وه. ده‌شڵێت خۆپـیشـانده‌ران كۆنتڕۆڵی ته‌واوی به‌شی دێرینی لهاسـایان كردووه، ئه‌وه‌ش پاش ڕۆژێـك له سـووتاندن و تاڵانی و پـێـكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش‌دا.
هه‌روه‌ها ئاگریش به‌ربۆته بازاڕێـكی سه‌ر شه‌قامی باركۆری لهاسـا كه نزیكه له په‌رسـتگای جۆكهه‌نگ كه یه‌كێـكه له شوێنه پـیرۆزه‌كانی پـوذیـیه‌كان.