ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكایی چاوپـێـكه‌وتنێـكی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا گوتبووی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رنامه‌ی داناوه بۆ خه‌رجـكردنی نزیكه‌ی 12 ملیار دۆلار له ماوه‌ی پـێنج سـاڵدا له ناوچه كوردیـیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌ویش بۆ دروسـتكردنی دوو به‌نداوی گه‌وره و سـیسـتمێـكی ئاودێری و ته‌واوكردنی قیرتاوی ڕێـگاوبانه‌كان و هه‌ڵـگرتنه‌وه‌ی لوغمه‌كانی سـه‌رسـنووری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سـوریا. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه كه كه‌ناڵێـكی ته‌له‌فیزیۆنی نوێی حكومی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌كه‌نه‌وه كه به كوردی به‌رنامه‌كانی په‌خش ده‌كات و له پاڵیشیدا به‌رنامه‌شی به زمانی فارسی و عه‌ره‌بیش ده‌بێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌یان بۆ دورخسـتنه‌وه‌ی گه‌نجه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه له پارتی كرێـكارانی كوردستان.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ سه‌باحه‌دین كۆركماز پارێزه‌ر و سـیاسه‌تمه‌داری كورد له دیاربه‌كر سـازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.