نوێنه‌رانی په‌رله‌مانتارانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له شـاری هه‌لێری پایته‌ختی هه‌رێمی
كوردسـتانی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی سـازدانی كۆنفرانسی سـاڵانه‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌ب.
له‌م كۆنفرانسـه‌دا به‌شـداربووان تاوتوێی مه‌سه‌له‌ی عێراق و كێشـه‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و لوبنان و سودان و سـۆماڵیاش ده‌كه‌ن وه‌ك له به‌رنامه‌ی كاری كۆنفرانسـه‌كه‌دا هاتووه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سـكرتێری گشـتی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی نوره‌دین بوشـكوج كردووه و پاشـان له‌سه‌ر بنچینه‌ی لێـدوانه‌كانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:20 خوله‌كه.