هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران بۆ عێراق و كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ری. سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ڕۆژئاوا به گشـتی و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به تایبه‌تی ئێران به ده‌سـتێوه‌ردان له كاروباری عێراقدا گوناهبار ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵـكو به وڵاتێـكی پـشتیوانكه‌ری تێرۆریزم و به هه‌وڵـدان بۆ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی و به پـێـشـێـلكاری مافه‌كانی مرۆڤیش گوناهباری ده‌كه‌ن.
به‌ر له شه‌ڕی عێراق سه‌رۆك بوش ئێرانی هاوشـێوه‌ی عێراقی سه‌روه‌ختی سه‌دام حسێن و كۆریای باكور وه‌ك وڵاتێـكی ته‌وه‌ری شه‌ڕ و به‌دكاری ناوزه‌دكرد.
شه‌ڕێـكی هه‌شت سـاڵه‌ی خوێناوی له سـاڵانی هه‌شـتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له نێوان عێراق و ئێران‌دا ڕوویدا كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن خه‌ڵـكی تیادا كوژران.
له سـاڵی 2003 و لێـدانی ڕژێمی عێراق و ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌دام حسێن وه‌ك گه‌لێـك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی پـێـده‌كه‌ن ده‌سـتێوه‌ردان و كاریگه‌ریـیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراقی نوێ‌دا زیادی كرد. له به‌رامبه‌ریشـدا هه‌روا دێت و نیگه‌رانیـیه‌كانی واشـنتنیش له‌سه‌ر ئه‌م كاریگه‌ریـیانه‌ی ئێران نه‌ك هه‌ر له عێراقدا به‌ڵـكو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا زۆرتر ده‌بێت.
تا ئێسـتا چه‌ند جارێـك كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران به ئاماده‌بوونی كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی له به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاوتوێـكردنی ئه‌و نیگه‌رانیـیانه‌ی واشـنتن له لایه‌ك و تارانیش له لایه‌كی تر كه چاودێران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن مه‌ترسی سه‌ره‌كی تاران له بوونی هێزه فره نه‌ژادیـیه‌كانی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكایه له عێراق و ناوچه‌كه كه كۆماری ئیسـلامی ئێران به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داده‌نێت هه‌م له‌سه‌ر ئاسایشی نیشـتیمانی خۆی و هه‌میش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا.
خودی ڕێبه‌رانی عێراقیش جیاوازی ڕوانینیان هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆڵ و كاریگه‌ریـیه‌كانی ئێران و ئه‌وه‌ش زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی ئاینزایی ئه‌و ڕێبه‌ره. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا پاش چه‌ند سه‌ردانێـكی گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی له ماوه‌ی زیاتر له چوار سـاڵی ڕابردوودا مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی ئێران له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی عێراق بۆ سه‌ردانێـكی دوو ڕۆژی ده‌گاته به‌غدا. له یه‌ك كاتدا كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی عێراق ئه‌م سه‌ردانه به‌رز ده‌نرخێنن و واشـنتنیش به چاوێـكی تره‌وه سه‌یری ده‌كات و هه‌ندێ له سـیاسـه‌تمه‌دارانی عێراقیش ئێران به ڕژێمێـكی داگیركه‌ر داده‌نێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11:40 خوله‌كه.