زانایان تێروانیـنێـكی نوێـیان بۆ سـووده‌كانی ڤیـتامین E هه‌یه له‌و خواردنانه‌ی كه ئێمه ده‌یخۆین. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر نزیـكه‌ی 700 ئیتالی سه‌روو ته‌مه‌ن 65 سـاڵدا كراوه ده‌ریخستووه كه‌وا سه‌رچاوه‌ی سـرووشتی بۆ ئه‌م ڤیتامینه یارمه‌تی له پـتربوونی گورجوگۆڵی مرۆڤ ده‌دات.
مێلیندا سـمث له به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكاوه ڕاپـۆرتێـكی ڤیدیۆیی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان سـمكۆ عه‌زیز و ناسـكه زاده وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
كاتێـك به نێو ڕێـڕه‌وی بازاڕێـكی ئاسایی سه‌وزه‌مه‌نی ئه‌مریكاییدا ده‌ڕۆیت، سه‌رچاوه‌ی باشی ڤیتامین E به‌رچاو ده‌كه‌وێت، وه‌كو گه‌ڵای سه‌وزه و سـیریاڵ و ڕۆنی ڕوه‌كی و هه‌روه‌ها گوێز.
زانایان ده‌ڵـێن ڤیتامین E سـروشتی له‌ش له نه‌خۆشی دڵ و شـێرپه‌نجه ده‌پارێزێت.
دكتۆر بێنێـدێتا بارتالی Benedetta Bartali له
زانكۆی یه‌ڵ Yale University كه یه‌كێـكه له ئه‌ندامانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ڤیتامین E به ئاسـته‌كانی جوڵه‌ی كه‌سـانی به ته‌مه‌ن ده‌به‌سـتێته‌وه.
" ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ته‌نها ڤیتامین E په‌یوه‌ندی به كه‌مبوونه‌وه‌ی كاری جه‌سـته‌یی له داهاتوودا هه‌یه."
له سـاڵی 1998 وه تا 2003 دكتۆر بارتالی و هاوڕێـیانی توێژینه‌وه‌ی ئاسـتی ڤیتامینی نێو خوێنیان له‌سه‌ر 698 پـیاو و ژنی ئیتالی ته‌مه‌ن سه‌روو 65 سـاڵ ئه‌نجامدا.
توێژه‌ره‌وان به‌راوردیان له نێوان گورجی و ڕۆیشـتنیان و ڕاوه‌سـتانیان هاوسـه‌نگیـیان كرد. له ماوه‌ی 3 سـاڵدا نیوه‌ی به‌شـداربووانی به ته‌مه‌ن توانای جوڵه‌یان كه‌م بووه‌وه.
كه‌می ئاستی ڤیتامین E هۆكارێـك بوو كه دكتۆر بارتالی و زانایان ده‌ڵێن بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه بۆچی ڤیتامین E ئه‌و كاریگه‌ریـیه‌ی هه‌یه پـێویست به توێژینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه.
دكتۆر بارتالی ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر بتوانین لایه‌نه خراپه‌كان كه ده‌چنه پاڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی چوڵان له كه‌سـێـكی به ته‌مه‌ن ده‌سـتنیشـان بكه‌ین ئه‌وا له دوایدا ده‌توانین په‌ره به سـتراتیژیـیه‌كان بده‌ین كه سه‌رئه‌نجامی زیانكار ناهێڵێت و یاخود دوایده‌خات."
لویس ئاكامپـۆرای ته‌مه‌ن 81 سـاڵ خواردنی به‌سوود ده‌خوات و پـیاسه ده‌كات، به‌ڵام ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ به‌سـاڵداچوونیدا گۆڕان له له‌ش و زه‌ینیدا به‌دیـكردووه.
خانم لویس ده‌ڵێت من به دڵنیایـیه‌وه زیاتر بایه‌خ به خواردنی ڤیتامین E ده‌ده‌م چونكه ئه‌وه زۆر گرنگه بۆم.
لێـكۆڵه‌ره‌وان پـێشـنیازی ڕۆژانه‌ی خواردنی بڕی 15 تا 30 ملی گرام ڤیتامین E له سه‌رچاوه‌ی سه‌وزه‌مه‌نی و دانه‌وێڵه ده‌كه‌ن. سه‌رچاوه سـرۆشـتیـیه‌كانی ڤیتامین E زیاتر كاریـگه‌رتره له ڤیتامینی ده‌سـتكرد بۆ پاراسـتنی له‌ش له نه‌خۆشی.