سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێران بۆ عێراق
هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژی له‌گه‌ڵ خالید عه‌زیزی به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبی دیموكراتی كوردسـتان سـازكردووه.
خالید عه‌زیزی ده‌ڵێت گرنگی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بۆ عێراق له‌وه‌دایه هه‌ردوو حكومه‌تی ئێران و عێراق په‌یوه‌ندیـیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا زۆره و ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیـیه‌كانیان خۆشتربێت. ده‌شڵێت عێراق مه‌یدانی ڕكابه‌ری ئه‌مریكا و ئێرانه، هه‌ر بۆیه بۆ ئێران زۆر گرنگه تێـبكۆشـێت له‌پـێناو ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق زیاتر به دۆسـتی خۆی بكات. له هه‌مان كاتیشـدا به دنیای ده‌ره‌وه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت ئه‌مریكا و گه‌لی عێراقی بسه‌لمێنێت كه ئێران به باش و به خراپ ده‌توانێت له عێراقی داهاتوودا ڕۆڵی هه‌بێت.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:38 خوله‌كه.