حكومه‌تی عێراق له‌شـكركێشی توركیای بۆ ناو باكوری عێراق سه‌رزه‌نشتـكردووه و
داواشی له توركیا كردووه كه ده‌سـتبه‌جێ سه‌ربازه‌كانی پاشه‌كشێ پـێـبكات.
ڕۆژی سێشه‌ممه گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق به‌ڕێز عه‌لی ئه‌لده‌باغ ڕایگه‌یاند كه كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كانی توركیا سه‌روه‌ری خاكی عێراق پـێشـێـل ده‌كات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو سـوپای توركیا ده‌سـتیان به هێرشـێـكی زه‌مینی كرد بۆ سه‌ر ناوچه شـاخاویـیه‌كانی باكوری عێراق بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان، ناسـراو به په‌كه‌كه، سوپای توركیا ده‌ڵێت له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵـمه‌ته‌دا 153 سه‌رهه‌ڵـداوی كورد و 17 جه‌ندرمه‌ی توركیا كوژراون.
به‌ڵام پارتی كرێـكارانی كوردسـتان ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سـوپایان به درۆ خسـتۆته‌وه و ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوان ئه‌وه‌نده زیانیان پـێـنه‌گه‌یشـتووه.
شـایانی باسه توركیا ده‌ڵێت ئامانجی ئه‌م هێرشه ڕاگرتنی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه‌یه له هێرشـكردنه سه‌ر خه‌ڵـكی سـڤیلی توركیا.
ڕۆژی دووشه‌ممه كۆشـكی سـپـی ئومێدی ده‌ربڕی كه له‌شـكركێشی توركیا كورت خایه‌نبێت و ته‌نها دژی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان‌بێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به له‌شـكركێشـیـیه‌كه‌ی توركیا ده‌ربڕی، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی له شـاری هه‌ولێره‌وه ڕاپۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه.
هه‌روه‌ها سه‌لام باڵایی له شـاری دهۆكه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ناڕه‌زایی خه‌ڵـكی دهۆك به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ی توركیا ده‌خاته ڕوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.