هاشم تاچی سه‌رۆك وه‌زیر كۆسـۆڤۆ په‌رله‌مانی بانگهێشـت كردووه تاكو له دانشـتنێـكی
تایبه‌تدا سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان له سـڕبیا ڕابگه‌یه‌نێت.
په‌رله‌مانتارانی كۆسۆڤۆ پـێشـبینی ده‌كه‌ن كاتژمێر 3 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به كاتی خۆجێی له دانشتنێـكی تایبه‌تیدا سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان ڕابگه‌یه‌نرێت.
به‌ڕێز هاشم تاچی گوتی ئه‌مڕۆ ڕۆژێـكی ئاشتی و مێژوویی‌یه بۆ ئه‌و خاكه زامداره.
بڕیاره هاشم تاچی ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی برشـتینای پایته‌ختی كۆسـۆڤۆ وتارێـك به‌و بۆنه‌یه‌وه پـێشـكه‌ش بكات و پاشـان ئاهه‌نگێـكی موزیكی سـازبكرێت كه تیایدا سـروودی ئه‌وروپا و سـیمفۆنیـیه‌ی نۆهه‌می پـتهۆڤن "Ode to Joy"
ژه‌نبكرێن و فیشه‌كه شێته‌ش هه‌ڵبده‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك بوش له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تانزانیا گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی تا دڵنیابێت له‌وه‌ی هیچ توندوتیـژیـیه‌ك له‌و ناوچه‌یه ڕوونادات. گوتیبشی ئه‌و خۆشـحاڵه به‌وه‌ی حكومه‌تی كۆسـۆڤۆ ڕایگه‌یاندووه كه‌وا ئه‌وان پـشتیوانی له مافی سـڕبه‌كانی ناو هه‌رێمه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
شـایانی باسه سـڕبیا به توندی له دژی سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌لبانی نه‌ژادن. سه‌رۆك وه‌زیری سـڕبیا ڤۆجیسلاڤ كۆستونیكا به نیازه گوتارێـك بۆ وڵاته‌كه‌ی پـێشـكه‌ش بكات پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له پـرشتینا.
ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێز ڤۆجیسلاڤ كۆستونیكا گوته‌یه‌كی ئاڕاسـته‌ی سـڕبه‌كانی كۆسـۆڤۆ كرد و تیایدا ڕایگه‌یاند كه‌وا سـڕبیا پارێزگاری له هاوڵاتیـیانی خۆی له كۆسـۆڤۆ ده‌كات. ژماره‌یه‌كی زۆری سـڕبی نه‌ژاد ماڵه‌كانیان له كۆسـۆڤۆ جێهێشتووه، به‌ڵام ڤۆجیسلاڤ ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌وانه له شـوێنی خۆیاندا بمێنـنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سـڕبیا له بلگرادی پایته‌خت ده‌ڵێن ئه‌وان په‌نا بۆ توندوتیژی نابه‌ن، به‌ڵام هه‌موو ڕێوشـوێنێـكی سـیاسی ده‌گرنه به‌ر بۆ ڕێـگه‌گرتن له دانـنان به سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ.