یه‌كێتی ئه‌وروپا هێزێـكی پـۆلیسی سڤیلی و دادوه‌ری په‌سه‌ندكردووه، وه‌ك یارمه‌تیدانێـك بۆ سه‌قامگیری ئاشتی و ڕێـگه‌گرتن له پـێشـێـلكاری مافه‌كانی مرۆڤ له كۆسـۆڤۆ به‌ر
له‌و چاوه‌ڕوانكردنانه‌ی بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ن له سـڕبیا كه ده‌شـێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بكرێن.
یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕۆژی شه‌ممه بڕیارێـكی بۆ ناردنی 1800 پـۆلیسی تایبه‌تی خۆی بۆ كۆسۆڤۆ په‌سه‌ندكرد.
ده‌بوایه ئه‌و ئه‌ركه له لایه‌ن هه‌ر 27 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه په‌سه‌ند بكرێت.
هه‌ردوو وڵاتی سـڕبیا و ڕوسـیا دژی ئه‌و ئه‌ركه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپان و هه‌روه‌ها هه‌نگاوی كۆسۆڤۆش به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی.
ڕۆژی هه‌ینیش سه‌رۆك بوش و سـكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كۆسۆڤۆ له كۆشـكی سـپـی وتووێـژیان كرد. هیچ ورده‌كاری وتووێـژه‌كان ئاشـكرا نه‌كراوه.
له نیویۆركیش كاربه‌ده‌سـتانی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیچ تێبینیـیه‌كیان نه‌بووه له‌سه‌ر داواكه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سـڕبیا له به‌ڕێز بان كی مون بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ ئه‌گه‌ر هاتوو له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌لبانی نه‌ژادی ئه‌و هه‌رێمه ڕاگه‌یه‌ندرا.
شـایانی باسه كۆسـۆڤۆ له سـاڵی 1999 وه له ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه پاش ئه‌وه‌ی زه‌به‌ره ئاسـمانیـیه‌كانی ناتۆ په‌لاماری سڕبه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌لبانه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه ڕاگرت.