وه‌زیری دادی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
به‌رده‌وامده‌بێت له هاوكاریكردنی توركیا دژ به سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان و میلیتانه‌كانی ئه‌لقاعیده.
وه‌زیری دادی ئه‌مریكا مایكڵ مووكه‌یسی ئه‌م قسـانه‌ی پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی توركیا له ئه‌نكه‌ره كرد.
باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ ئه‌نكه‌ره ده‌ڵێت مووكه‌یسی له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه ده‌ستیـكردووه به سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌كه‌ی تا سـوپاسی كاربه‌ده‌ستانی توركیا بكات بۆ هاوكاریـیه‌كانیان له شه‌ڕی دژی تێرۆریزمدا.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیاش پارتی كرێـكارانی كوردسـتان كه به په‌كه‌كه ناسـراوه به ڕێـكخراوێـكی تێرۆریسـتی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی وه‌زیرێـكی دادی ئه‌مریكایه بۆ توركیا. مووكه‌یسی له به‌غداوه چۆته ئه‌نكه‌ره و گوتووشێتی عێراقیـیه‌كان وابه‌سـته‌یـیه‌كی ته‌واوی سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رین.