وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێت خه‌ریكی پلان دانانه بۆ به‌ردانه‌وه‌ی سه‌ته‌لایتێـكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری نهێنی وڵاته‌كه‌یه‌تی كه چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت مانگی داهاتوو
بگه‌ڕێته‌وه نێو زه‌وی.
له كۆنفرانسـێـكی په‌یامنێری ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه جێـگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مریكا جه‌یمس جێفری گوتی گه‌میـیه‌كی شه‌ڕكه‌ر موشـه‌كێـك ده‌هاوێته سه‌ته‌لایته‌كه پـێش ئه‌وه‌ی بێته نێو چوارچێوه‌ی زه‌وی.
جه‌یمس جێفری ده‌ڵێت سووته‌مه‌نیـیه‌كی ژه‌هراوی (hydrazine) كه هی ڕۆكێتی سه‌ته‌لایته‌كه‌یه تیایدا ماوه‌ته‌وه و ڕه‌نگه زیان به یه‌كێـك بگه‌یه‌نێت كه لێی نزیـك بكه‌وێته‌وه.
جێـگری فه‌رمانده‌ی سـتوونه له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا ژه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس كارتڕایت به په‌یامنێرانی گوت ئه‌وان ئامانجیان ئه‌وه‌یه له تانكی سـووته‌مه‌نی سه‌ته‌لایته‌كه بده‌ین و له واڵای ئاسـماندا تێـكی بشـكێنن و پاشـان پارچه‌كانی له ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانی سه‌ر زه‌وی بكه‌وێته خوارێ. گوتیشی ئه‌گه‌رهاتوو موشـه‌كی یه‌كه‌م نه‌یپـێكا ئه‌وا ئه‌و كاته بڕیار ده‌ده‌ن موشـه‌كێـكی دیكه‌ی تێـبگرن یان نا.
هه‌ندێ له شـاره‌زایانی له‌شـكری له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵـێن ڕه‌نگه جێی نیگه‌رانی بێت ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا زۆر نهێنیـیه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌ته‌لایته‌كه بكه‌ویته ده‌ستی ناحه‌زانه‌وه. به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس كارتڕایت ئه‌و لێـكدانه‌وه‌یه‌ی به ڕاست نه‌زانی.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه سندی سه‌ین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی و كاوه كرمانج به زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:56 خوله‌كه.