سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت سـیاسه‌تی به زل خۆزانین ده‌بێت بـبێت به شتێـكی مێژوویی له
ئه‌فریكادا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش پابه‌نده به ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئه‌فریكادا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی یه‌كسـان.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی وتارێـكدا له به‌شی هونه‌ری ئه‌فریكایی له مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی واشـنتن به‌ڕێز بوش ئاماژه‌ی به‌و بابه‌ته بایه‌خدارانه دا كه له گه‌شتی دهاتوویدا بۆ كیشـوه‌ری ئه‌فریكا ده‌یخاته ڕوو.
له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌فریكا شـیانی شتی زۆری تیایه و گوتیشی ئه‌م گه‌شـته‌ی بۆ ئه‌فریكا پابه‌ندبوونی ئه‌مریكا نیشـان ده‌دات سه‌باره‌ت به دابینكردنی بودجه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی درمی ئه‌یدز و درمه كوشـنده‌كانی تر.
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز بوش به‌ره‌و كیشـوه‌ری ئه‌فریكا بكه‌وێته ڕێ و ئه‌مه دووهه‌م گه‌شتی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و هه‌رێمه ده‌بێت و تیایدا سه‌ردانی پـێـنج وڵاتی ئه‌فریكایی ده‌كات كه بریتین له بێنین و تانزانییا و ڕوه‌ندا و غانا و لایبیریا.
له‌و باره‌یه‌وه ستیفن هادلی ڕاوێژكاری سه‌رۆك بوش بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتیمانی ده‌ڵێت سه‌رۆك له گه‌شته‌كه‌یدا سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی درمه كوشنده‌كان و هه‌روه‌ها هانی په‌ره‌پـێدان و گه‌شه‌كردنی ئابوری ئه‌و كیشـوه‌ره ده‌دات.
سه‌رۆك بوش پـێـشـنیازی دابینكردنی 30 ملیار دۆلاری كردووه له پـێـنج سـاڵی داهاتوودا خه‌رج بكرێت بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی درمی ئه‌یدز له ئه‌فریكادا.