هێزه‌كانی ئیسـرائیل به پـشـتیوانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تانك 6 میلیتانی فه‌له‌سـتینی و 1 كه‌سی مهدهنیـیان كوشت له هێرشـێكدا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له غه‌ززه.
كاربه‌ده‌سـتانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسـلامی حه‌ماس ده‌ڵێن 5 له‌و فهلهسـتینیـیانهی كه له‌و شه‌ڕه‌دا له باكوری كه‌رتی غه‌ززه كوژران ئه‌ندامی حه‌ماس بوون. هه‌روه‌ها ده‌شـڵێن له شـارۆچـكه‌ی به‌یت حانون موشـه‌كێـكی ئیسـرائیلی به‌ر خوێندنگه‌یه‌ك كه‌وتووه و له ئاكامدا ماموسـتایهك كوژراوه و 2 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
شـایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه موشـه‌كێـكی فه‌له‌سـتینی له غه‌ززه‌وه هه‌ڵـدرابوو و كه‌وتبووه ماڵێـك له باشوری ئیسرائیل و 2 منداڵی برینداركردبوو.
پـێشتریش و هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆمه‌ڵی حه‌ماس به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له هێرشه خۆكوژیـیه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ده‌یمونه ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی تیایدا ژنێـكی ئیسـرائیلی كوژرا.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیر ئێهود ئۆڵمه‌رت و یاریده‌ده‌ره باڵاكانی چاكردنه‌وه‌ی دیواری به‌ربه‌سـتی نێوان غه‌ززه و میسریان په‌سه‌ندكرد بۆ ڕێگه‌گرتن له دزه‌كردنی میلیتانه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان.