شه‌ڕێـكی توند له نێوان سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانی چاد و هێزه‌كانی حكومه‌ت له ئنجامینای
پایته‌ختی وڵاته‌كه ڕوویداوه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه چوونه‌ته پایته‌خته‌وه و شه‌ڕێـكی قورسـیان له نزیـك كۆشـكی سه‌رۆكایه‌تی كردووه.
وته‌بێژێـكی دوره وڵاتی سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان كه په‌یوه‌ندی به سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان له ناو وڵاته‌وه كردبوو گوتی له‌شـكری چاد به‌رگریـیه‌كی كه‌میان كردووه.
سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان كه له بنكه‌كه‌یان له ڕۆژئاوای سودانه‌وه به‌ره‌و پایته‌ختی چاد ڕۆیشتن ده‌ڵێن ئارمانجیان ده‌ركردنی سه‌رۆك ئدریس دێبیـیه ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بكات.
ئه‌و توندوتیـژیـیه‌ش فشـاری بردووه بۆ باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسـا بۆ خۆ ئاماده‌كردن ئه‌گه‌ر پـێویست بكات هاوڵاتیـیانی فه‌ره‌نسی له پایته‌ختی چاد ده‌ركه‌ن.
ئۆفیسی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلا سـاركۆزی گوتی ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چاد له‌و باره‌یه‌وه قسـه‌كراوه.