ده‌زگاكانی میدیای ئه‌مه‌ریكا وا ڕاده‌گه‌یه‌نن سـیناتۆری پـێشـووی نۆر‌ث كارۆلاینا جۆن
ئێدواردزی دیموكرات خۆی له هه‌ڵمه‌تی پـێشـبڕكێـی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكشـێنێـته‌وه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێدواردز دره‌نگانێـكی ڕۆژی چوراشه‌ممه به شـێوه‌یه‌كی ڕه‌سـمی بڕیاره‌كه‌ی له شـاری نیو ئۆرلێنز ڕابگه‌یه‌نێت، كه بڕیاره‌كه‌ی له ئاكامی شـكستیهێنانی له پـێشـبڕكێ له چوار ویلایه‌تدا هاتووه.
هه‌رچه‌ندێـكه هێشتا ئاشـكرا نه‌بووه ئایا پـشـتیوانی خۆی بۆ كام له كاندیده دیموكراته‌كانی پارتیـیه‌كه‌ی سـیناتۆری ویلایه‌تی ئیلینۆیز باراك ئۆباما و یاخود سـیناتۆری نیویۆرك هێـله‌ری كلنتن ده‌ربڕێت.
هاوكات سـیناتۆری كۆماری جۆن مه‌كـكه‌ین له ئه‌ریزۆناوه ده‌ڵێت سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی كۆماریـیه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه له فلۆریدا هێز و تیـنێـك ده‌دات به هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی به‌ر له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كان و كۆنگره‌ی پارتی كه هه‌فته‌ی داهاتوو له چه‌ند ویلایه‌تێـكی تر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مه‌كـكه‌ین سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر میت ڕۆمنی فه‌رمانڕه‌وای ماسـه‌چوسـیتس دوای پـێشـبڕكێــیه‌كی به‌هێز به‌ده‌سـتهێنا.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی مه‌كـكه‌ین بۆ كاندیدی باڵای پارتـیـیه‌كه‌ی ده‌ستنیشـانی ده‌كات بۆ به‌شـداریكردن له سووپه‌ر تویزده‌ی كه بڕیاره 5 ی مانگی دوو به‌ڕێوه‌بچێت.
كه هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه به‌رایـیه‌كان و كۆنگره‌ی پارتیـیه‌كان زیا له 20 ویلایه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت.
له لایه‌كی تره‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شـارداری پـێشـووی نیویۆرك ڕوودی جولیانی ئه‌م چوارشه‌ممه‌یه له پـێشـبڕكێـكه بـكشـێـته‌وه و پـشتیوانی مه‌كـكه‌ین بكات دوای به‌ده‌سـتهێنانی پله‌ی سێهه‌مین له فلۆریدا.