ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رلین كۆده‌بـنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و سـزایانه بكه‌ن كه به‌هۆی كێشـه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كیـیه‌وه له‌وانه‌یه له دژی
ئێران بچه‌سـپـێنرێت.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شـداری ده‌كه‌ن كه بریتین له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ڕوسیا و چین.
دیبلۆماتێـكی فه‌ره‌نسی كه ڕازی نه‌بووه به‌وه‌ی ناوه‌ی خۆی ئاشـكرا بكات ده‌ڵێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه پـێشـبینی ده‌كه‌ن گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنووسی سێهه‌م بڕیاری سـزای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دژی ئێران بكه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی له‌وانه‌یه به‌رنووسی ئه‌و بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا پـێشـكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكرێت.
جێی باسه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پـێشـتر دوو كۆمه‌ڵه سـزای به‌سه‌ر ئێران چه‌سـپاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ڕانه‌گرت كه ئه‌مش پـرۆسه‌یه‌كه له دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیدا به‌كارده‌هێنرێت.
ڕوسـیا و چینیش دوو دڵن له‌وه‌ی پـێـكه‌وه پـشـتگیری له‌و ڕێوشوێنانه بكه‌ن كه له دژی ئێران ده‌گیرێنه‌به‌ر.