له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا موسـڵمانانی شیعه له سه‌رانسه‌ری جیهان به بۆنه‌ی سـاڵڕۆژی كوژرانی ئیمام حسێن مه‌راسیمه‌كانی عاشورایان سـازكرد. له عێراقیش سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌شـداریـیان له‌و مه‌راسیمانه‌دا كرد، به‌ڵام كۆمه‌ڵێـكی شیعه كه به خۆیان ده‌ڵێن" جوند ئه‌لسه‌ما" له چه‌ند شوێنێـكی عێراقدا شه‌ڕ و ئاژاوه‌یان نایه‌وه و بووه مایه‌ی كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر شـادمان به‌رزنجی، شـاره‌زای كاروباری ئاینی سـازكردووه.
دكتۆر شـادمان ده‌ڵێت ئه‌م كۆمه‌ڵه باوه‌ڕیان وایه كه ده‌بێت خراپه بكه‌ن تاكو ئیمام محه‌مه‌د ئه‌لمه‌هدی ناچار بكه‌ن ده‌ربكه‌وێت و باشه بگه‌ڕێنێـته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:46 خوله‌كه.