پـۆلیس عێراق ده‌ڵێت شه‌ڕ و پـێـكدادان له نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و چه‌كدارانی لایه‌نێـكی شیعه ئاینزا له هه‌ردوو شـاری به‌سره و ناسریـیه‌ی باشوری عێراق ڕۆژی هه‌ینی
ڕوویانداوه. به‌پـێی دواترین ڕاپـۆرت به لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌و شـه‌ڕانه‌دا 13 كه‌س كوژراون.
ئه‌م شـه‌ڕانه له ده‌مێـكدا ڕوویدا كه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له 10 پارێزگای عێراقدا سه‌پـێـنراوه و هه‌روه‌هاش له به‌غدا و پارێزگای دیاله له‌م ماوه‌یه‌ی كه پـێـی ده‌گوترێت عاشورا. له ڕابردووشـدا له ده‌می عاشورا شه‌ڕی ئاینزایی هه‌بووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش به لایه‌نی كه‌م 9 كه‌س كوژران و 14 ی تریش برینداربوون له ئاكامی هێرشـێـكی خۆكوژی له نزیـك حوسه‌ینیـیه‌یه‌كی شیعه‌كان له ناو شـاری باقوبه.
هاوكات هه‌زاران كه‌سی شیعه به جلوبه‌رگی ڕه‌شه‌وه له ناو عێراق و وڵاتانی تری ئیسلامیـیه‌وه ڕووه‌و شـاری كه‌ربه‌لای پـیرۆزی شیعه‌كان ده‌چن تا به‌شـداری له مه‌راسیمه‌كانی عاشورادا بكه‌ن.