سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون خۆشـحاڵی خۆی له‌مه‌ڕ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی كاری توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هانی
به‌ده‌سـتهێنانی پـێشـڕه‌وی هاوشـێوه‌ی له گۆڕه‌پانی سـیاسیشـدا ده‌دات.
له‌و ڕاپـۆرته‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی كه پـێـشـكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كرد، به‌ڕێز بان كی مون گوتی چاكبوون له بواری سـیاسیدا له عێراق كارێـكی گرنگ و پـڕ بایه‌خه تاوه‌كو درێژه به‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی له ڕه‌وشی ئاسایشی وڵات‌دا به‌ده‌ستهێنراون بدرێت.
هاوكات بان كی مون نا ئومێدی خۆی له پـرۆسه‌ی سـیاسی له عێراق ده‌ربڕی و ده‌ڵێت ئه‌و پـرۆسه‌یه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه زۆرینه هیوای بۆ ده‌خوازن پـێشـكه‌وتنی به‌ده‌سـت نه‌هێناوه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند ئه‌و فه‌رمانی به نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی له عێراق داوه چاوێ به سه‌رجه‌م كاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بخشـێنێـته‌وه تا بۆی ئاشـكرابـبێت ئه‌و كارانه چۆن ده‌توانن هاوكاری له پـرۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی سـیاسی نێوان حزب و لایه‌نه‌كانی عێراقیدا بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كان له مانگی 8 ی سـاڵی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتی به گروپی ئه‌ركی هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق دا بۆ ئه‌وه‌ی پـشتگیری له‌و وتووێـژانه‌ی سـیاسی نێوان عێراقیـیه‌كان بكات و هه‌روه‌ها له وتووێـژه‌كانی هه‌رێمی په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌كانی ئاسایشی سـنووری و په‌نابه‌رانی عێراقی و هه‌روه‌ها وزه‌ش.