ڕۆژی دووشه‌ممه و له ڕێوڕه‌سـمێـكی تایبه‌تدا له شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتان ڕێز له 354 قوربانی شـاڵاوكانی ئه‌نفال گیرا كه ته‌رمه‌كانیان له گۆڕه به
كۆمه‌ڵـه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه شـاڵاوكانی ئه‌نفال ئه‌و په‌لاماره دڕندانه‌یانه بوون كه له‌شـكری عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن به هه‌موو توانایه‌كیـیه‌وه له كۆتایی هه‌شـتاكاندا كردیـیه سه‌ر ناوچه گوندنشـینه‌كانی هه‌رێمی كوردسـتان و تیایدا نزیكه‌ی 180 هه‌زار مرۆڤی بێسه‌روشـوێن كرد و هه‌زاره‌ها گوندی له‌گه‌ڵ خاكدا ته‌خت كرد و سه‌دان كانی و كارێزی كوێر كرد و به سه‌دان هه‌زار ئاژه‌ڵی به تاڵان برد و مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێت چه‌ند دار و دره‌خت و ڕه‌ز و باخی له ناوبرد.
سه‌باره‌ت به‌و ڕێوڕه‌سـمه عومه‌ر فه‌ر‌هادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:14 خوله‌كه.