سه‌رۆك بوش دره‌نگانێـكی سێشه‌ممه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فڕی تا له‌وێ بره‌و به هه‌وڵه‌كانی ئاشتی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل بدات و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ناوچه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران گفتوگۆ بكات.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی له‌و باره‌یه‌وه وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری، شـاره‌زای كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنكه له سوید سـازكردووه.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری ده‌ڵێت هه‌لومه‌رجی پـێش سه‌فه‌ره‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌هایه كه زیاتر مرۆڤ ڕه‌شبین ده‌كات وه‌ك له‌وه‌ی گه‌شبینی بكات. ده‌شڵێت له كاتێـكدا ئه‌م سه‌فه‌ره ده‌كرێت كه هه‌ردوو سه‌رۆكی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاتن و هیچ كامیان ئه‌و سه‌رۆكه نیـین كه ده‌سه‌ڵاتێـكی وه‌هایان ههـبێت كه بتوانن به خێرایی مه‌سه‌له‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:07 خوله‌كه.