ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان جۆرج ده‌بلیو بوش و سه‌رۆكی توركیا
عه‌بدوڵـڵا گول له كۆشـكی سـپـی كۆبوونه‌وه بۆ باسـكردنی شه‌ڕی توركیا دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد بنكه له باكوری عێراق، هه‌روه‌ها كوشـشه‌كانی ئه‌نكه‌ره بۆ به‌شـداریكردن له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
سه‌رۆك بوش وتی هه‌ردوو وڵات، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا، به‌ره‌و ڕووی گیروگرفتی تێرۆریزم ده‌بنه‌وه و پارتی كرێـكارانی كوردستان، یاخود په‌كه‌كه، كۆمه‌ڵێـكی تێرۆریسـته كه‌وا هه‌ڕه‌شه له توركیا و عێراق و هه‌موو گه‌لان ده‌كات كه‌وا ده‌یانه‌وێت له ئاشتیدا بژین.
سه‌رۆك بوش هه‌روه‌هاش پـشتیوانی بۆ هه‌وڵی توركیا ده‌ربڕی بۆ به‌شـداریكردن له یه‌كێتی ئه‌وروپا و ده‌ڵێت توركیا نمونه‌یه‌كی زۆر باش ده‌خاته ڕوو له بواری ئه‌وه‌ی كه توركیا وڵاتێـكی دیموكراته و له‌گه‌ڵ ئیسلام ده‌گونجێت.
سه‌رۆكی توركیا عه‌بدوڵـڵا گول وتی وڵاته‌كه‌ی و وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ڕوانگه‌یه‌كی هاوبه‌شـیان هه‌یه و پـێـكه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی ئاشتی و گه‌شه‌كردن و شه‌ڕی په‌كه‌كه.
هاوكارمان جانی دیلان له كۆشـكی سـپـیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ده‌رباره‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵـڵا گول ئاماده‌كردووه، هه‌روه‌هاش په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشكی سـپی سكه‌ت سـتێرنز ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.