سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت و سه‌رۆكی فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ دوا جار كۆبوونه‌وه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌یان جیا به جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش له‌م هه‌فته‌یه‌دا له ده‌می سه‌ردانی بۆ ئیسرائیل و ناوچه فه‌له‌ستینیـیه‌كان.
جێم تێـپـڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیم ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان شـایان پاشـا به زمانی كوردی ئاماده‌ی كردووه.
ته‌نها چه‌ند سه‌عاتێـك به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆك بوش بگاته ئیسـرائیل به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت و به‌ڕێز عه‌باس له ئۆرشه‌لیم قودس كۆبوونه‌وه.
هیچ كامێــك له ناوبراوان ڕاگه‌یاندنێـكی گشـتیـیان دوای كۆبوونه‌وه‌كه بڵاو نه‌كرده‌وه، هه‌رچه‌ندێـكه ئامۆژگاری وتووێـژكه‌رانیان كردووه كۆمه‌ڵه‌كانی كاركردن پـێـكبهێنن تا وتووێـژ له‌سه‌ر كێشه سه‌ره‌كیـیه‌كان بكه‌ن، وه‌ك حاڵه‌تی ئۆرشه‌لیم قودس و سـنووره‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دوا ڕۆژی فه‌له‌ستینیــیه‌كان و كێشه‌كانی په‌یوه‌ندی به په‌نابه‌ره فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌وه هه‌یه.
بڕیاره وتووێـژه‌كان پـێـكهێنانی ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌ستینی تا كۆتایی ئه‌مسـاڵی لێـبكه‌وێته‌وه. وتووێـژه‌كانی نێو هه‌ردوولا ته‌گه‌ره‌ی تێـكه‌وتووه دوای كۆنفرانسی ئه‌ناپوڵس له میریلاند له مانگی یانزه‌ی ڕابردوو. فه‌له‌ستینیـیه‌كان نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به فراوانكردنی نیشته‌جێی ئیسرائیلیـیه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم قودس و كه‌ناری خۆرئاوادا و ئیسرائیلیـیه‌كان توڕه بوون سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوونی هێرشی میلیشـیا فه‌له‌ستینیـیه‌كان.
جێی باسه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی پـێشـوویان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش له كۆنفرانسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌ناپوڵس به‌ڕێز عه‌باس و به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت یه‌كتر تاوانبار ده‌كه‌ن به نابه‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌كانیان بۆ به‌روپـێشـچوون به پـرۆسه‌كانی ئاشتی. هه‌نووكه‌ش بۆ سه‌رۆك بوش ده‌گه‌ڕێته‌وه تا بۆی ده‌ركه‌وێت ئایا به‌ڕێز عه‌باس و به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت بتوانن به‌سه‌ر جیاوازیـیه‌كانیان زاڵ‌بن و پـرۆسه‌كانی ئاشتی ئه‌نجام بده‌ن كه سه‌رله‌نوێ له كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌ناپوڵس بوژاوه‌ته‌وه.