پـۆلیس عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی دووشه‌ممه له شـارۆچكه‌یه‌كی باكوری به‌غدا
خۆكوژێـك به ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری بۆمبڕێژكراوه‌وه خۆی كردووه به ناو خاڵێـكی پـشـكنیندا و به لایه‌نی كه‌م 9 كه‌سی كوشـتووه.
پـۆلیس ده‌ڵێت قوربانیـیه‌كان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕابوونن، ئه‌وانه‌ی له دژی چه‌كدارانی ئه‌لقاعیده ده‌سـتیان به شه‌ڕ كردووه. هه‌روه‌ها 2 كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشـوێنن و بڕوا ده‌كرێت كوژرابن.
هێرشه‌كه به چه‌ند ڕۆژێـك پاش په‌یامێـكی نوێی سه‌ر ئنته‌رنێت دێت كه گوایه هی ئوسامه بن لادنه و تیایدا عێراقیـیه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی چه‌ك له دژی بزوتنه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرن و پـشتیوانی حكومه‌تی یه‌كگرتوو نه‌كه‌ن.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه و له ڕووداوێـكی جیادا ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ له نزیـك سـنووری ئێران له پارێزگای دیاله 2 سه‌ربازی عێراقی كوژراون و 2 ی دیكه‌ش برینداربوون.