وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تاوانباری تێرۆركردنه‌كه‌ی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن و سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـین بێنه‌زیر بۆتۆ كردووه.
خانم بۆتۆ له هێرشێـكی خودكوژیدا له ڕێـپـێوانی هه‌ڵـمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردن له شـاری ڕاوه‌ڵپـندی له باشوری ئیسلام ئابادی پایته‌خت له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌سـانی تردا كوژراوه. خانم بۆتۆ خه‌ریكی كامپـین و یاخود ههڵـمهتهكان بووه بۆ پارته‌كه‌ی له هه‌ڵـبژاردنه پهرلهمانیـیهكاندا كه بۆ هه‌شتی مانگی یه‌ك دانراوه.
سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش كوشـتنه‌كه به كردارێـكی" ترسـنۆك و نامه‌ردانه ناوبردووه له لایه‌ن پـیاو كوژانێـكی توندڕه‌وه‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن دیموكراسی پاكسـتان پـوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه":
" خانم بۆتۆ دوو جار سه‌رۆك وه‌زیری وڵاته‌كه‌ی بووه و ئه‌و زانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پاكسـتان له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵ ژیانی ده‌خاته مه‌ترسـیـیه‌وه. به‌ڵام ئه‌و به مرۆڤ كوژان ڕێـگا نه‌دا زاڵ‌بن به‌سه‌ر ڕێبازی وڵاته‌كه‌یدا."
سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و كه‌سـانه‌ی ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجام دا" ئه‌بێت بدرێننه دادگا."
پاش كوشـتنه‌كه‌ی هه‌ندێ له لایه‌نگرانی خانم بۆتۆ له غه‌م و توڕهیییهوه ته‌قیبوونه‌وه و به هێرشـبردنه سه‌ر پـۆلیس و تایه‌ر سـوتاندن و پـۆستهری كامپـینهكانی هه‌ڵـبژاردن له چه‌ندین شـاردا له سه‌رانسـه‌ری پاكسـتان. سه‌رۆك بوش له مه‌ردومی پاكسـتان داوایـكرد ڕێز له یاسـا بگرن:
" ئێمه له‌گه‌ڵ مه‌ردومی پاكسـتاندا ڕاده‌وه‌ستین له تێـكۆشـانیاندا دژ به هێزه‌كانی توندڕه‌وی و تێرۆر. ئێمه داوایان لێـدهكهین ڕێز له یادی بێنه‌زیر بۆتۆ بگرن به به‌ردوامبوون له‌سه‌ر پـرۆسـهكانی دیموكراتی كه ئه‌و ئازایانه ژیانی پـێـبهخشی."
خانم بـۆتۆ هه‌ر یه‌كه‌مین ژن كه بۆ ڕێبه‌رایه‌تی وڵاتێـكی موسـڵمان ههڵـبـبژێردرێت به باشی تێـدهگهیشت كه له لایه‌ن ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی كاری توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ڕووبه‌ڕووی چ مه‌ترسـیـیه‌ك ده‌بێت. له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NBC له مانگی ده، ئه‌و وتی ئه‌و ئاماده‌یه بۆ دیموكراسی پاكسـتان ژیانی خۆی بخاته مه‌ترسـیـیه‌وه. خانم بۆتۆ وتی" ئه‌مه وڵاتی منه،" من بینێم چی به‌سه‌ر ئه‌فغانسـتان هات له‌و كاته‌ی تاڵیبانه‌كان ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرت. ئه‌و وتی من نامه‌وێت مه‌ردومی پاكسـتان له ترسی ئه‌وه‌دا بژین كه هه‌ندێ گروپی تێرۆریست له ده‌رگای ماڵه‌كانیان بده‌ن و له ناو ماڵه‌كانیان بـیانكوژن."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆندهڵیزا ڕایس وتی ماڵئاوایـیكردنی بێنه‌زیر بۆتۆ " لهدهستچوویهكی گه‌وره‌یه بۆ پاكسـتان." ئه‌و وتی وڵاته یه‌كگرتووكانی ئه‌مه‌ریكا له مه‌ردومی پاكسـتان، ڕێبه‌رانی ڕامیاری و كۆمه‌ڵـگای سـڤیل داوا ده‌كات كه ئارامبن و پـێـكه‌وه كاربكه‌ن بۆ سـازدانی ئاینده‌یه‌كی گونجاو و ئاشـتی و دیموكراسی تر."
مه‌حكومكردنی كوشتنه‌كه‌ی بێنه‌زیر بۆتۆ له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه
